گۆڵدن ستەیت واریەرز ڕیکۆردێکی ڕەشی تۆمارکرد

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر داڵاس ماڤرێکس ڕیکۆردێکی مێژوویی ڕەشی تۆمارکرد.

لەڕووبەڕووبوونەوەی داڵاس ماڤرێکسدا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بەهێزەوە دەستیپێکرد، لە چارەکی یەکەمدا بە ئەنجامی (37-24) پێشەنگییان گرت، چارەکی دووەمیان دۆڕاند و جارێکی دیکە لە چارەکی سێیەمدا براوەبوون، بەڵام لە چارەکی چوارەمدا (13-33) دۆڕاندنیان تۆمارکرد.

ئەو ئەنجامەش (جیاوازی 20 خاڵ)، بە قورسترین ئەنجام ئەژماردەکرێت لە چارەکی چوارەمی یارییەک لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بەدرێژایی مێژووی باسکەی ئەمریکا.

بە کۆی ئەنجامی چارەکەکان، تیمی واریەرز بە ئەنجامی (107-101) دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەی هەفتەی 62 بەم جۆرە بوون:

ئیندیانا پیسەرز 128-107 بۆستن سێڵتیکس

چارلۆت هۆرنێتس 126-127 دیترۆیت پیستۆنز

هیوستن ڕۆکێتس 98-99 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 92-124 دێنڤەر ناگێتس

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 95-123 نیوئۆرلیانز پیلیکانز

بابەتی پێشتر

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی کەمترنین لە کۆرۆنا.. هۆشداری لە نەخۆشییەکی بکوژ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share