ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ یەكشەممە چەند یارییەكی بەهێز لە خوولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن.

لە خوولی ئیتاڵیا دوو یاریی گرنگ دەكرێن، ناپۆلی لە ناو یاریگای خۆی میوانداریی ئیمبۆلی دەكات.

یارییەكە كاتژمێر 8ی شەو بەڕێوەدەچێت.

پێش یارییەكە ناپۆلی سێیەمە و ئیمبۆلیش لە پلەی یانزەیەمدایە.

كاتژمێر 10:45 خولەكیش، یانەی ئینتەرمیلان لەناو یاریگای خۆی میوانداریی یانەی كالیاری دەكات.

ئینتەرمیلان دووەمی ڕیزبەندی گرتووە و گەر بردنەوە بەدەستبهێنێت دەچێتە پلەی یەكەم، كالیاریش لە پلەی هەژدەیەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

لە ئیسپانیش هەرسێ یانە بەهێزەكە یارییان هەیە، بەرشلۆنە كاتژمێر 6:15 خوولەك دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا.

بەرشلۆنە هەشتەمە و ئۆساسۆناش یانزەیەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەریەك لە یاریزانان برایسوایت، دیپای، پێدری، ئەگوێرۆ، ئەلبا بەهۆی پێكانەوە لەو یارییە بێبەشدەبن.

یاریی لوتكەی هەفتەی حەڤدەیەمیش لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆمەدرید بەڕێوەدەچێت.

ڕیاڵ مەدرید بە 39 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خوولی ئیسپانیای گرتووە و ئەتلەتیكۆمەدریدیش لە پلەی چوارەمدایە.

دوایین پێنج یاریی نێوانیان، ئەتلەتیكۆمەدرید بردنەوەی بەدەستنەهێناوە، سێ یاریی دۆڕاوە، دوو یاریی یەكسانبووە.

لە خوولی فەرەنساش یاریی لوتكە لەنێوان پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ بەڕێوەدەچێت، یارییەكە كاتژمێر 10:45 خولەك لە باخچەی شازادەكان ئەنجامدەدرێت.

پاریس سانجێرمان بە 42 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە، مۆناكۆش لە پلەی هەشتەمدایە.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچیلۆتی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆمەدرید

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە شیعرەكەی دەروێشی عەڤدی لە پرۆگرامی خوێندن لابرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share