دەرگای ڕیاڵ بۆ هەمووان کراوەیە تەنها پێنج یاریزان نەبێت

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز دەرگای گواستنەوەی بەڕووی سەرجەم یاریزانانی یانەکەیدا کردووەتەوە، تەنها پێنج ناوی گەورە و پێویست نەبێت، کە لە لیستی فرۆشتن دەرکراون.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە خەونی گەورەی کیلیان مباپێی فەرەنسییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە هەر یاریزانێکی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچلۆتی بفرۆشێت بۆ کۆکردنەوەی بڕی 200 ملیۆن یورۆ.

لیستی فرۆشتن بەدەربووە لەناوەکانی، داڤید ئالابا، کەریم بنزیمە، تیبۆ کۆرتوا، ڤینیسیۆز جونیۆر، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی.

بەپێی سەرچاوەکە فێرلاند مێندی و مارتن ئۆدیگارد لەناو لیستی فرۆشتندان، نرخی هەر یەکێکیان بە 50 ملیۆن یورۆ و زیاتر خەمڵێنراوە، هەروەها چەندین یاریزانی دیکەی وەک ئیسکۆ و خیسۆز فایخۆ و ئاسینسیۆ ئاماژە بە فرۆشتنیان کراوە.

“ئەی بی سی” نوسیویەتی، ئەوەی ڕوودەدات فرۆشتنە بەهەموو واتاکانییەوە، هیچ یاریزانێک لە مەترسی فرۆشتن بەدەرنییە تەنها پێنج ناوە دیاریکراوەکە نەبێت، هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەنچلۆتی 27 یاریزانی بەردەستە، بەپێی یاسا کارپێلکراوەکانی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا دەبێت لیستی یاریزانان لە 23 بۆ 24 یاریزان تێپەڕنەکات.

بابەتی پێشتر

درێسیل بە پێنج میدالیای ئاڵتونەوە کۆتایی بە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ هێنا

بابەتی دواتر

کایۆ هەفتەی داهاتوو لە یوڤییە و ئالێگری دەرگای لە پیانیچ داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share