(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی ئه‌تله‌تیک بلباوی باسکی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ بلاوگرانا‌ له‌ خوله‌که‌کانی 37، 73، 90، 94 له‌لایه‌ن پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، عوسمان دێمبیلی، لوک دی یۆنگ، مێمفیس دیپایه‌وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 45 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌تله‌تیک بلباو به‌ 37 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی هه‌شته‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

سوپای ئۆكرانیا: خاركیڤ-مان كۆنترۆڵكردەوە

بابەتی دواتر

لازیۆ 1-2 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share