کلاسیکۆی زەوی لە ماراکانا دەکرێت

یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئاشکرایکرد یارییەکەى بەرازیل و ئەرجەنتین لە گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، لە یاریگاى ماراکاناى بەناوبانگ دەکرێت.

ئەوەش بۆ ئەوەى زۆرترین هاندەر ئامادەی بینینی یارییەکە ببن تا بەرازیل هاوکارێکی باشی هەبێت بۆ بردنەوە لە ئەرجەنتین.

یارییەکە 21ی مانگی 11ی ئەمساڵ لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت.

بەرازیل ماوەیەکی زۆرە لە پاڵاوتنەکاندا شکستی نەهێناوە و دەیەوێت لەبەردەم هاندەرانیدا شکست بە ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیال بهێنێت.

بابەتی پێشتر

دوو یارییە یامال دیار نییە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل: ئێستا ئێمە لە جەنگداین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share