یەکەم قوربانیی سعودییەکان لە نیوکاسڵ ڕاهێنەری یانە بوو

ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ، ستیڤ بروس بەفەرمی دەستی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ کێشایەوە.

ڕاهێنەرە 60 ساڵەکە لەم وەرزەدا لەکۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوە تەنها سێ خاڵی بۆ نیوکاسڵ کۆکردووەتەوە، لە پلەی پێش کۆتایی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزیدایە، دوای کڕینی پشکەکانی یانەکە لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودییەوە، زۆرینەی سەرچاوەکان جەختیان لەوەکردەوە، کە ناوبراو لە پۆستەکەی بەردەوام نابێت و ڕۆژنامەی “زە سەن” وەک “پیاوێکی مردوو لە یاریگای سانت جەیمس پارک” وەسفیکرد.

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەیەوە، ستیڤ بروس بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئەم یانەیە پاڵپشتییەکی بەهێزی دەکرێت، هیوادارم خاوەنی نوێی یانەکە بتوانێت هەنگاوی گەورەیان پێبنێت و بیانگەیەنێتە ئاستیكی باڵاتر، هیوای سەرکەوتن بۆ یانە و پێکهاتە و هەمووان دەخوازم لەم وەرزە و وەرزی داهاتوودا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
زیاتر ببینە

کچانی ئینگلته‌را بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوویاندا بوون به‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا

هه‌ڵبژارده‌ی کچانی ئینگلته‌را و ئه‌ڵمانیا یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا-یان بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بردنه‌وه‌ی تۆمار…
Total
0
Share