گواردیۆلا ئوتۆمبێلی بە ساغی نەهێشتووە !

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بە شۆفێرێکی بێباک ناسراوە، تاوەکو ئێستا بە بەهای 460 هەزار پاوەند ئوتۆمبێلی تێکشکاندووە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە زیانی بە ئوتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدس جی ئێڵ گەیاندووە کە نرخەکەی 80 هەزار پاوەندە، ڕەینج ڕۆڤەر (150 هەزار)، بێنتلی جی تی ئێکس (200 هەزار)، هەروەها مینی کوپەرێک کە نرخەکەی 30 هەزار پاوەند بووە.

“پێپ” لە ڕۆژانی بەرشەلۆنەوە بەوە ناسراوە کە شۆفێرێکی خراپە، تەنها لە مانچستەر سیتی چوار ئوتۆمبێلی تێکشکاندووە و پاشان گۆڕیوە.

کێشەی هەرە گەورەی گواردیۆلا لەگەڵ ئاوێنە لاتەنیشتی ئوتۆمبێلەکانیەتی، کە هەرگیز ڕووینەداوە بۆ ماوەیەکەی دوورودرێژ بە سەلامەتی بمێننەوە، هەروەها ئوتۆمبێلێکی جۆری ڕەینج ڕۆڤەری دیزڵی پڕکردووە لە بەنزین و دوای شکاندنی بزوێنەرەکەی فرۆشتوویەتی، کێشەشی لەگەڵ شەقامەکانی شاری مانچستەردا هەیە و تاوەکو ئێستا دوو ڕووداوی هاتوچۆی کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیکی مان سیتی باسی لەوەکردووە، پێپ لە زۆر شتدا زۆر زیرەکە، بەڵام شۆفێریکردندا هاوتای نییە لە بێباکی و خراپیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share