دۆسیەی پینگ شوای، چین لە کێبڕکێکانی 2022 دووردەخاتەوە

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەویی کچان (WTA)، سەرجەم چالاکی و بۆنە وەرزشییەکانی لە چین ڕاگرت، هۆکارەکەشیان بۆ دۆسیەی پینگ شوای گەڕاندووەتەوە.

دوای چەند هەفتەیەک لە ونبوونی پینگ شوای، یاریزانی تێنسی سەرزەوی چینی و دواتر دەرکەوتنەوە و “بێدەنگکردنی” لەلایەن بەرپرسێکی حکومەتی چینەوە، یەکێتیی تێنسی سەرزەویی کچان لەوبارەیەوە بڕیارێکی قورس و یەکلاکەرەوەی دەرکرد.

یەکێتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “بەپاڵپشتیی ڕەهای ئەنجومەنی کارگێڕیی یەکێتییەکەمان، سەرجەم خول و چالاکییەكانی تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی کچان لە وڵاتی چین ڕادەگرین، تەنانەت پاڵەوانێتیی هۆنگ کۆنگ-یش، ناتوانین داوا لە یاریزانانی بوارەکە بکەین لە وڵاتی چین کێبڕکێ بکەن، لە کاتێکدا ڕێگە بە پینگ شوای نادرێت لەگەڵ کەسدا بەسەربەستی پەیوەندی ببەستێت، وا دیارە ڕووبەڕووی گوشار و دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەوە، بەهۆی بارودۆخەکەوە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین، هەروەها ئەو مەترسییە بەهەند وەردەگرین کە ئەگەر هەیە ڕووبەڕووی هەر یاریزانێکمان ببێتەوە ئەگەر بێتو لە چین چالاکییەکان ئەنجامبدەین”.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی دۆسییەی پینگ شوای، کلیک لێرە بکە..

بابەتی پێشتر

تائێستا زیاتر لە 79 ملیۆن کەس تووشبوون

بابەتی دواتر

(NBA).. ئەنتیتۆکۆنمپۆ لەدوایین ساتدا میڵواکی باکسی کردە براوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share