دووشەممە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆببێتەوە.

بەپێی ئەو کارنامەیەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان پێکدەهێنرێت.

سەرەڕای سوێندخواردنی یاسایی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی نوێ، لەدانیشتنەکەدا کە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئامادەی دەبێت گفتوگۆ لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە دەکرێت.

لەدانیشتنی پێشوویدا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق کۆتایی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق، کە لەسەر داوای 100 پەرلەمانتار بووە سەبارەت بە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

بابەتی پێشتر

شۆن پێن لە كیێڤە.. "سوپاس بۆ بوێرییەكەت، كە سیاسییەكانی خۆرئاوا نییانە"‏

بابەتی دواتر

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. "قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share