شۆن پێن لە كیێڤە.. “سوپاس بۆ بوێرییەكەت، كە سیاسییەكانی خۆرئاوا نییانە”‏

پێن سەرقاڵی فیلمێكی دۆكیومێنتارییە

شۆن پێن، ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی، لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیایە، سەرقاڵی وێنەگرتنی دۆكیومێنتارییەكە لەبارەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

نووسینگەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، پێن و زیلینسكی لە كیێڤ یەكتریان بینیوە.

نووسینگەكەی زیلینسکی، شۆن پێن-ی وەك یەكێك لە پشتیوانانی ئۆكرانیا ناوبردووە، بۆیە ‏سوپاسی دەكەن بۆ “بوێری و ڕاستگۆییەكەی”، “ئەو بوێرییەی كە زۆر كەس نییانە، ‏بەتایبەت سیاسەتوانە خۆرئاواییەكان”.‏

دەرهێنەرە ئەمریكییەكە بۆ دۆكیومێنتارییەكەی، لێدوانی لە سەربازان و ڕۆژنامەوانانی ئۆكرانی وەرگرتووە لەبارەی هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەكەیان.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانییەك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: لە پۆستی سەرۆك كۆماردا سیناریۆی 2018 دووبارە دەبێتەوە

بابەتی دواتر

دووشەممە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share