گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ ئەندامانی داعش دروستدەکرێت، ئەو پاسپۆرتانە هەل دەدات بەوانەی ئەندامی داعشن و پەیوەندییان هەیە لەگەڵیاندا گەشت بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا، کەنەدا و ئەمریکا بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گاردیان، یەکێک لەو تۆڕانەی کاری دروستکردنی ئەو پاسپۆرتە ساختانە بۆ ئەندامانی داعش دەکەن، خاوەنەکەی کەسێکی ئۆزبەکستانییە و پەیوەندیی هەیە لەگەڵ ئەو تۆڕە توندڕەوانەی لە تورکیا دەژین، ئێستا پاسپۆرتی ساختەی دروستکراو بەشێوەیەکی ئاست بەرز و تەواو نزیک لە فەرمییەوە دەفرۆشێت و نرخەکەی دەگاتە 15 هەزار دۆلار بۆ وڵاتانی جیاواز.

ڕۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، لانیکەم 10 حاڵەتی لەو جۆرەیان لە ڕاپۆرتەکەیاندا جێگەکردووەتەوە، کە ئەندامانی داعش بەشێوەی قاچاخ لە سوریاوە هاتوونەتە تورکیا و لەوێ پاسپۆرتی لەو جۆرەیان بۆ دروستکراوە و لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ئیستانبولەوە گەشتیانکردووە.

کڕیارانی ئەو پاسپۆرتانە زیاتر کڕیاری پاسپۆرتن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لانیکەم دوو حاڵەتیان لە ڕاپۆرتەکەدا باسکردووە کە توانیویانە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئیستانبولەوە گەشتبکەن بۆ مەکسیک بە کرێنی پاسپۆرتی ساختەی ڕوسی و لە مەکسیکەوە بەشێوەی قاچاخ خۆیان گەیاندووەتە ئەمریکا.

تۆڕە ئۆزبەکییەکە بەشێوەیەکی زۆر لێهاتووانە کارەکەی دەکات لەڕێگەی تێلیگرامەوە بانگەشە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی بەناوێکی فەرمییەوە دەکات.

ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بازرگانییە نووستووە مەترسیدارە، هاوکاریی ئەندامانی داعش و کەسانی لە یاسا هەڵاتوو و مەترسیدار دەکات بەسەرکەوتوویی سیستمی چاودێریی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان تێبپەڕێنن، کە هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و دەستپێکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان لە وڵاتانی دیکە بەدەر لە سوریا.

لە ساڵی 2016دا بەرپرسانی ئەمنیی خۆرئاوا هۆشدارییان دا لە مەترسیی دەستکەوتنی دەفتەری پاسپۆرتی بەتاڵ و بەڵگەنامە هاوشێوەکانی لەلایەن ئەندامانی داعشەوە، کە ئەمەش مەترسییە بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی عێراقی و سوری بۆ ئەندامەکانیان و بەکارهێنانی، هەروەها پەڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر داعش لەکاتی قەیرانی کۆچبەراندا بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە، “فرۆشیاری پاسپۆرتی ساختەی ئاستبەرز لە تورکیا هەن و هاوکاریی ئەندامانی داعش دەکەن کە بەشێوەیەک دروستدەکرێت جیاوازی لەگەڵ پاسپۆرتە فەرمییەکاندا نییە”.

دەشڵێت، “ئێمە دەزانین ئەندامانی داعش پاسپۆرتی ساختە بەکاردەهێنن بۆ پەڕینەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، دەزگا ئەمنییەکانی ئەوروپاش نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن لە دەستگیرکردنیاندا”.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر ئیدارەیەکی ئیتڵاعات کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

‎سلێمانی.. لە ماوەی یەک ساڵدا 150 منداڵ لەسەر شەقامەکان دوورخراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share