پەرلەمان تایبەت بە پێشهاتەكان و پلانی هەرێم كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دانیشتنێك ئەنجامبدات و بەپێی بەرنامەی كاریش پێشهاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و پلانی هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكرێت.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه ئەنجامدەدرێت.

بەپێی بەرنامەی كار لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە لەسەر هەمان پرس ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

عێراق جگە لە نەوت خاوەنى چییە؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان دەیەوێت چارەسەرێك بۆ خوێندنی ئەمساڵ بدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە…
Total
0
Share