پەرلەمانی كوردستان دەیەوێت چارەسەرێك بۆ خوێندنی ئەمساڵ بدۆزێتەوە

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان، لەڕێی دروستكردنی چەند لیژنەیەكەوە دەیەوێت چارەسەرێك بۆ پرسی خوێندنی ئەمساڵ بدۆزێتەوە، بەتایبەت خوێندنی زانكۆكان.

 

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “خوێندكار لۆد و فشارێكی زۆری لەسەرە، دووری شوێنی خوێندن و نەبوونی بەشەناوخۆیی كێشەیە بەڕاستی دەبێت چارەسەر بكرێت، ئەوەش هۆكاری دروستكردنی لیژنەی لاوەكییە بۆ ئەوەی بەدوای چارەسەرێكەوە بین”.

لەبارەی چارەسەرەكانەوە ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، “یان دەبێت وانە پراكتیكییەكان نەمێنن یان چارەسەرێكی گونجاو هەبێت، خۆی لەخۆیدا ئێستا هەر ئەم پرۆسەی خوێندنە كێشەیە، زانكۆ هەیە پابەندی دەوامە و خوێندن دەستی پێكردووە هەیە بە ئۆنلاین دەخوێنن یان ئاوێتەن، شپرزەیی و پەرتەوازەییەكی زۆر بە پرۆسەكەوە دیارە”.

“ڕاستە بارودۆخەكە نەخوازراوە، كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەیە لە جیهان و دۆخی تەندروستیی هەرێمیش بەجۆرێكە مەترسییەكە لێرە گەورەترە، بەدڵنیاییەوە پرۆسەی خوێندن پێشتر كاتێك كۆرنا نەبوو كێشەمان هەبووبێت و پێمان وابوبێت سیستمی خوێندن ناتوانێت تاكێكی ڕێكوپێك دروستبكات لەڕووی زانستییەوە، ئێستا لەم بارودۆخەدا سێ بۆ چوار ئەوەندە تێبینی دروستبووە”، وەك ئاشنا عەبدوڵا وتی.

ئەو پەرلەمانتارە باسیلەوەشكرد، “خوێندنی ئەمساڵ لە مەترسییەكی گەورەدایە، باس لەوەش دەكرێت كە هەمووان بە دەرچوو هەژمار دەكرێن، ئەوەش تێبینی لەسەرە و دەبێت دراسە بكرێت، تەنانەت ئێمە وەك پەرلەمان تێبینیمان لەسەر ئەو تێپەڕاندنەی ساڵی پاریش هەبوو”.

بڕیارە سبەی دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك سازبكات تایبەت بە پرسی خوێندنی هەرێم و تاووتوێكردنی چارەسەرەكان لەوبارەیەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان تایبەت بە پێشهاتەكان و پلانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

تەواوی وتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. راگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share