بژاردەی هێرشی ئەلیكترۆنی دژی ڕوسیا خراوەتە بەردەم بایدن

جیهان لەبەردەم جەنگی ئەلیكترۆنیدایە؟

بەوتەی میدیای ئەمریكی، ئەمڕۆ بژاردەی هێرشی ئەلیكترۆنی دژی ڕوسیا خراوەتە بەردەم جۆ بایدن.

كەناڵی ئێن بی سی، كە یەكێكە لە كەناڵە تەلەڤیزیۆنییە خاوەن پێگەكانی ئەمریكا، ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ چەند پێشنیاز و بژاردەیەك بۆ هێرشی ئەلیكترۆنی خراوەتە بەردەم جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا.

بەوتەی میدیا ئەمریكییەكە، بژاردەكانی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان كە خراونەتە بەردەم بایدن، بۆ پەكخستنی توانای ڕوسیایە لە بەردەوامیدان بە هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا.

پێشتر بەشێكی زۆر لە بۆچوون و پێشبینییەكان بەرەو ئەوە بوون، كە لەئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ و ململانێی سەربازیدا، دەكرێت هێرشی ئەلیكترۆنی و جەنگی تەكنەلۆژی بەشێكی سەرەكیی شەڕەكە بن، دیار نییە شەڕ و هێرشی ئێستای ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ڕووەو ئەگەرێكی لەو شێوەیە هەنگاو دەنێت، یان نا.

بابەتی پێشتر

پوتین: ئامادەین بۆ سزاكان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و ئەژی ئەمین كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
Total
0
Share