بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

‏”هیچ هێزێك نامانوەستێنێت”‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، چاكسازی دەكەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەكێتیی ناو یەكێتی پتەوتر دەكەین”.

‎دووپاتیشیدەكاتەوە، “ستراتیژێكی دوورمەودای سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوەیی، كە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حكومڕانی لە عێراق بكات، دەكەینە هەوێنی كاركردنمان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، “سەربەرزی و سەرفرازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حیزبە تێكۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێك نامانوەستێنێت”.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی پشتیوانیی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی دیداری یەکێتی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی ڕەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە، خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەكات و كار بۆ بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموكراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەكات.

‎لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، چاكسازی دەكەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەكێتی ناو یەكێتی پتەوتر دەكەین.

ئۆرگانەكانمان كاریگەر و چالاكتر دەكەین تاوەكو ماندوونەناسە ئەركەكان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر كار بكەن.

‎ ستراتیژێكی دوورمەودای سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوەیی، كە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حكومڕانی لە عێراق بكات، دەكەینە هەوێنی كاركردنمان.

‎گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاكەكانمان هێزی لەبن نەهاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەكەن.

‎پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، كەمئەندامانی سەنگەر و تێكۆشەران سەرمایەیەكی گەورەی یەكێتیین و ئەزموونەكانیان دەكەینە سەرمەشقی كاركردنمان.

‎سەربەرزی و سەرفرازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حزبە تێكۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێك نامانوەستێنێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە ھێزی پێشمەرگە ھێزی خەڵک و کوردستان ‏بێت

بابەتی دواتر

پوتین: ئامادەین بۆ سزاكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share