بڕیارە گەڕێکی دیکەی دانیشتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەستپێبکاتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ئاشکرایکرد، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمدا گفتوگۆدەکرێت لە دووبارە ناردنەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرایکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا پێدەچێت قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەک سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەستنیشان بکرێت و گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێبکاتەوە”.
بڕیار وایە دوای هاتنەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد جارێکیتر کۆبونەوەیەکی سێ سەرۆکایەتیەکە بکرێتەوە بەئامادەبوونی وەزیرەکانی کورد لە بەغدا و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ 15 ی تشرینی دووەم سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت وەک سەرۆکایەتی حکومەت بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.
بابەتی پێشتر

ئاماری 24 کاتژمێری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی دواتر

 ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: پابەندین بە شەراکەتمان لەگەڵ ھێزەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share