لەیکەرز بە سیانییەکی “پادشا” گەیشتە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان

ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا، لیبرۆن جەیمس لە کۆتا ساتەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی نێوان لۆس ئەنجلس لەیکەرز و گۆڵد ستەیت واریەرز، “سیانییەک”ی تۆمارکرد و تیمەکەیی گەیاندە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان.

“لەیکەرز” بە ئەنجامی (103-100) سەرکەوتنی بەرامبەر “واریەرز” تۆمارکرد، بەر لە کۆتاییهاتنی ڕوبەڕووبوونەوە بەهێزەکە بە (58.2) چرکە، لیبرۆن جەیمس شوتێکی لەدەرەوەی ناوچەی زسێ خاڵییەوە کرد و سێ خاڵی سەرکەوتنی بۆ تیمەکەی تۆمارکرد، بەم ئەنجامەش یانەکەیی گەیاندە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلەی ئۆفس”.

بەم ئەنجامە تیمە زەردەکە پلەی حەوتەمی جەمسەری خۆرئاوای خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکای مسۆگەرکرد.

بەپێی ئەم ئەنجامە، لیبرۆن جەیمسی ناسراو بە “پادشا” لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا بەرامبەر تیمی فینێکس سەنز دەوەستنەوە، کە لەم وەرزەدا دووجار لە هەڵگری نازناوەکەیان بردووەتەوە.

هەروەها تیمی “واریەرز” و ستیفان کوری باشترین یاریزانی ئەمریکا، چانسی ئەوەیان دەبێت گەیشتن بە قۆناغی “پلەی ئۆفس” مسۆگەربکەن، بۆ ئەم مەبەستە ڕوبەڕووی مێمفیس گریزلیس دەبنەوە، کە ئەوانیش پێشتر بە ئەنجامی (100-96) بردنەوەیان بەرامبەر سان ئانتۆنیۆ سپێرز بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

شەممەی داهاتوو مێسی بێدەنگی دەشکێنێت

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ "کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا" دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share