پاریس ڕێمۆنتادای كرد.. مباپی گرێبەستەكەی درێژكردەوە

پێش دەستپێكردنی یارییەكەی پاریس سانجێرمان و میتز، یانەی پاریس سانجێرمان نوێكردنەوەی گرێبەستی مباپی لەبەردەم هاندەرانیدا ڕاگەیاند.

هەرچەندە پێشتر باس لەوەدەكرا كە مباپی بەرەو ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەنگاو دەنێت، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ئیدارەی پاریس توانی گرێبەستی مباپی درێژ بكاتەوە.

مباپی تا ساڵی 2025 لە ڕیزەكانی یانەی پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوەو چاكسازی لە موچەكەشیدا كراوە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، مباپی ساڵانە 50 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و 118 ملیۆن یۆرۆشی وەك شیرینی مانەوەكەی وەرگرتووە.

ئەمە جگە لەوەی لەكاتی بەدەستهێنانی ناسناوەكانی چامپیۆنز لیگ و گۆڵكار و بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوندا پاداشتی دارایی دەكرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، مباپی بەڵێنی ئەوەی پێدراوە ڕۆڵی هەبێت لە كڕین و فرۆشتنەكانی یانەكەدا و لە دانانی ڕاهێنەریشدا ڕۆڵی هەبێت.

مباپی لەكاتی بەرزكردنەوەی درێسەكەی كە لەسەری نوسرابوو 2025 وتی: هەمیشە وتومە پاریس ماڵی منەو بەنیازم لێرە مێژوو بنوسمەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: بۆ پاراستنی هێز و شانازییەكانی دەبێت پێشمەرگە یەكبخرێتەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە یەكەم گرێبەستی فەرمی بۆ كڕینی لیڤاندۆڤسكی ناردە ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share