بنزیمە: بەهۆی ڕۆناڵدۆوە حەزم لە تۆپی پێکرد و لە ڕیاڵ مەدرید ونبووم

هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بن زیمە سەرگوزەشتەی ژیانی دەگێڕێتەوە و وەک نمونەی ژیانی ئاماژە بە ڕۆناڵدۆ نازاریۆی ئەفسانەی بەرازیلی دەکات.

ئەستێرە فەرەنسییەکەی مێرەنگی بەشداری پڕۆگرامی “موڤی ستار یونیڤێرسۆ ڤاڵدانۆ” دەکات، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە سەرەتاکانی دەکات لە بواری تۆپی پێدا و دەڵێت، ” لە منداڵییەوە ڕۆناڵدۆ نمونەی ژیانم بووە، بەهۆی ئەم ئەفسانەیەوە حەزم لە تۆپی پێکرد، سەیری جموجۆڵەکانیم دەکرد و هەوڵمدەدا لاسایی بکەمەوە، زۆر سەرسامبووم پێی، هیچ هێرشبەرێک وەک ئەو نەبوو”.
هەروەها دەڵێت، ” هەندێک یاریزان هەمان خێرایی ڕۆناڵدۆیان هەیە، بەڵام هەرگیز لە ڕووی هونەری یاریکردن و کۆنتڕۆڵکردنەوە هاوتای نابنەوە، خەڵکی پێیان وایە تەنها گۆڵکارێک بووە، بە پێچەوانەوە ئەو دەیتوانی هەموو شتێک بکات، چونکە هێرشبەری ڕاستەقینە پێویستە فێری هەموو شتێک ببێت نەک بەتەنها گۆڵکردن”.
لە ڕۆشنایی وەڵامەکانی پێشووییەوە ئاماژە بە شێوازی یاریکردنی خۆی دەکات و دەڵێت، ” لە ڕیاڵ مەدرید کریستیانۆ وەک گۆڵکار بوونی هەبوو، منیش ناچاربووم شێوازی یاریکردنم بگۆڕم لە پێناو خۆگونجاندن لە پێکهاتەی سەرەکی، وەک ڕۆناڵدۆ فێری هەموو شتێک بووم”.
بنزیمە بۆ یەکەمجار دانی پێدادەنێت کە لە سەرەتاوە لە ڕیاڵ مەدرید تووشی دۆخێکی ناخۆشبووە و دەڵێت، ” لە زێدان و ڕۆناڵدۆوە زۆر فێربووم، زۆر خۆشحاڵبووم بۆندم لەگەڵ ڕیاڵ واژووکردووە، پێموابوو دەچمە مەدرید و یاریدەکەم، بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە هەرگیز ئامادەنەبووم بۆ یاریکردن لە یانەیەکی هێندە گەورە و ئەو گووشارە توندەی هاندەران و میدیاکان دروستیدەکەن، کاتێک لە لیۆن بووم لە هەموو ئەمانە پارێزراوبووم، سەرۆکی یانە دەیپاراستم”.
گۆڵکارە ناوازەکەی مێرەنگی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” دەستپێک ڕیاڵ مەدرید بۆ من زۆر زەحمەت بوو، تەنها بووم و زوبانی ئیسپانیم نەدەزانی، گەنجبووم نەمدەزانی یانەکە بە چ سیستمێک کاردەکات، لە کۆتاییدا هەستم بە ونبوون کرد، ونبووم”.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ئاماژە بە ڕۆڵی زێدان دەکات لە یانەی شاهانە و ڕایدەگەیەنێت، ڕاهێنەر هەرگیز دەنگ بەسەر یاریزاناندا بەرزناکاتەوە، بەردەوام پاڵپشتی ئەستێرەکانە و بە هۆکاری ورەبەرزی پێکهاتەکە لەقەڵەمیدەدات.
بابەتی پێشتر

بۆچی بایرن چوار بۆندی لە کۆتا ساتدا واژووکرد؟ بەڕێوبەر وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

خۆى و براکەى یەکەم و دووەم بوون لە پاڵەوانییەتییەکى نێودەوڵەتیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share