نرخى نەوت گه‌یشه‌ 101 دۆلار

هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ڕوسیا بۆ سه‌ر دۆنباس نرخى نه‌وتى بۆ سه‌روو 100 دۆلار به‌رزكرده‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر هه‌رێمى دۆنباس له‌ خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى برێنت و خۆرئاواى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، له‌دواى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا نرخى یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت 102 دۆلاری تێپەڕاند و نزیكه‌ى پێنج دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و بەردەوامیشه‌ لە بەرزبوونەوە.

به‌هه‌مانشێوه‌ نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش نزیكه‌ى پێنج دۆلار چووه‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى و بۆ 96.50 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

كاردانەوەكانی پاش هێرشەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا: ژێرخانی سەربازیی ئۆكرانیا كراوەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share