ئەمریکا.. ڕاپرسییەکان سەرکەوتنی بایدن نیشان دەدەن

تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا و ڕاپرسییەکانیش پێشبینی سەرکەوتنی جۆ بایدن-ی کاندیدی دیموكراته‌كان دەکەن.

دەزگای ڕاگەیاندنی (Inverstor’s Business Daily) بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیتۆی تەکنۆمێتریکا بۆ سیاسەت، ڕاپرسییەكیان ئەنجامدا و بەپێی ئەنجامەكەی جۆ بایدن بە 5.2 نمرە لەپێش دۆناڵد ترەمپ،ی ڕكابەرییەوەیە.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی (ABC)ی ئەمریکی لە 10ی ئەم مانگەدا ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەردەكەوێت كە بایدن 12 نمرە لەپێش ترەمپ-ەوەیە.

بەهەمان شێوە کەناڵی (CNBC) ڕاپرسییەکی دیکەی ئەنجامداوە و تیایدا 52%ی بەشداربووان دەنگیان بە بایدن و 42%یشیان دەنگیان بە ترەمپ داوە.

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامبدرێت و بۆ هەڵبژاردنەكەش ترەمپ و بایدن دوو پاڵێوراوی سەرەكی و دیاری هەردوو پارتی دیموكراتی و كۆماری-ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
زیاتر ببینە

چین: هیوادارین لەگەڵ ئەمریکا لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان بەردەوامبین

گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان. لە…
Total
0
Share