ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر خاكى ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر خاكى ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد و پوتین هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان بكات “باجێكى وا ده‌دات كه‌ هه‌رگیز نه‌یبینی بێت”.

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى بۆسه‌ر هه‌رێمى دۆنبازسی خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیكرد هەر وڵاتێک دەستوەردان له‌ هێرشەکە بكات “باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینی بێت.”

سه‌رۆكى ڕوسیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی ئۆکرانیا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە ڕاگەیاند کە لە ئۆکرانیاوه‌ دەکرێن.

پوتین هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ڕوسیا تۆمەتباکرد، کە داوایدەکرد نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.

سه‌رۆكى ڕوسیا ته‌ئكیدى له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌یه‌ دڵنیاببنەوە کە ئۆکرانیا لە چەک دادەماڵن.

پوتین داواشی لەو هاوڵاتییه‌ ئۆکرانییانه‌ کرد كه‌ چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن لە ڕێوشوێنی سەلامەتدا ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ 6-0 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

كاردانەوەكانی پاش هێرشەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share