دایکی مباپێ دژی ئەوەیە بۆ ڕیاڵ مەدرید یاریبکات

دایکی مباپێ داوای لە کوڕەکەی کردووە بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە

داهاتووی کیلیان مباپێی فەرەنسیی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ناڕوونە، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوایە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” و چەندین سەرچاوەی دیکە بڵاویانکردووەتەوە، فایزە لاماری دایکی مباپێ سەردانی شاری مەدریدی کردووە، مەبەستی سەردانەکەشی کڕینی ڤێلایەکی گونجاو بووە بۆ کیلیان و خێزانەکەی، ئەوەش گوزارشت لە یاریکردنی ئەستێرەکەی فەرەنسا دەکات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

کیلیان مباپێ و فایزە لاماری دایکی

هەمان ئەو سەرچاوانە نووسیویانە، دایکی مباپێ ئامۆژگاریی کوڕەکەی کردووە بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە، وەک ڕیزێک بۆ ناسڕ خلێفی و هاوکارانی کە چەند ساڵێکە ڕێزیان لە خودی یاریزانەکە و خێزانەکەی ناوە.

لە ئەگەری نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ-دا، بەردەوامبوونی لە پاریس بۆ دوو وەرزی دیکە یەکلاییدەبێتەوە، هەروەها نرخی گواستنەوەشی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە بێبەرامبەرەوە دەگەیەنێتە 200 ملیۆن یورۆ.

بابەتی پێشتر

کارتی ساڵانەی براینت بە دوو ملیۆن فرۆشرا

بابەتی دواتر

تایسن: مردنی دایکم باشترین شت بوو لە ژیانمدا ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share