لە ئاکامى کەوتنەخوارەوەى هاندەرێک لە نهۆمى سەرەوەى یاریگایەکى ئەڵمانیا چوار کەس برینداربوون.
برینى دوو لە بریندارەکان کاریگەرە، لەو رووداوەى لەمیانەى یاریى تیمى تۆپى پێى ئینتراخت فرانکفۆرت بەرامبەر هۆلشتاین کییل-ى میوانى دوێنێ یەکشەممە لە خولى ئەڵمانى ئەنجامیاندا.
رووداوەکە پاش کەوتنەخوارەوەى هاندەرێک لە نهۆمى ناوەڕاستى کورسییەکانى یاریگاوە بۆ نهۆمى خوارتر روویدا.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوو بریندار رەوانەى نەخۆشخانە کراون، یانەى ئینتراخت فرانکفۆرت بڵاویکردەوە، دوو کەسى دیکەش بە سوکى برینداربوون.
یارییەکەش بە بردنەوەى تیمى خاوەن یاریگا 3-1 بەرامبەر تیمى میوان لە چوارچێوەى هەفتەى 22ى خولى ئەڵمانى کۆتایى هات.