هەڵە لە تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ڕوویدا و تیروپشکەکە دووبارە دەکرێتەوە

بەهۆی هەڵەی سەرپەرشتیارانی تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا تیروپشکەکە دووبارەبکرێتەوە.

تۆڕی بی ئین سپۆرتسی قەتەری ئاشکرایکردووە، ڕەنگە تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دووبارە بکرێتەوە.

هۆکارەکەش بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، کە لەکاتی ئەنجامدانی تیروپشکەکەکدا، ناوی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەنێو قاپی یەکەمدا هاتووە، بەڵام لە بژاردەکان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو یانەیە، وا دەردەکەوێت کە کەسی تایبەت بە جیاکردنەوەی تۆپەکان، تۆپی یانەی مانچستەر یونایتد ناخاتە نێو تۆپەکانی قاپی دووەمەوە.

بەم هۆیەوە نوێنەرانی تیمەکانی مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیکۆ مەدرید سکاڵایان تۆمارکردووە، داوای دووبارەکردنەوەی تیروپشکەکە دەکەن.

ئەوەی ڕوویدا، لەڕووی یاساییەوە هەڵەیەکی گەورەیە و بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپای ناچارکرد بڕیاری دووبارەکردنەوەی تیروپشکەکە بدەن، بڕیارە هەمان تیمە بەشدارەکانی تیروپشکی یەکەم کاتژمێر (5:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان دووبارە تیروپشکەکە ئەنجامبدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share