(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی کۆتا بلیتی چوارینەی زێڕینی چامپیۆنزلیگیان بڕی

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی گەیشتنە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئانفێڵد ڕۆدز بووە میوانی لیڤەرپوڵ، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆلێک لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 55 و 75 بەپێیەکانی ڕیاز مەحریز (پەناڵتی) و فیڵ فۆدین، تاکە گۆڵەکەی ڤیستیڤالین لە خولەکی 15 لەلایەن جودی بیلینگهامەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (3-1) سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (4-2) بەهەمان شێوە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولە ئەوروپییە ناودارەکەدا، مانچستەر سیتی ڕوبەڕوی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە و ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر چێڵسی ئینگلیزی یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: بە درۆن هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدراوە

بابەتی دواتر

یەکسانبوونی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ (0-0)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسکۆ لە ڕۆمای مۆرینیۆوە نزیکە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە یانەی ڕۆما. بەپێی زانیارییەکانی “مەدرید…
Total
0
Share