دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی دەستووریبوون یان نەبوونی بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بوو.

لە كۆبوونەوەكەدا دادگای فیدراڵی، بڕیاری یەكلاكەرەوەی نەدا و دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستووریبوون یان نەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دواخست بۆ 1ى مانگی ئازاری داهاتوو.

پێشتر دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیاری ژمارە چوار، دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژكردبووەوە، بڕیارەكە بە نادەستووری ناوزەدكرا و تانەی لێدرا.

بابەتی پێشتر

گەورەترین کەشتیی گەشتیاری لە جیهاندا ئامادەیە بۆ گەشت

بابەتی دواتر

سزای زیندانیی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی سووككرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق چاوەڕێی ئەمریکا دەکات

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هەینی رایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆکانەی ماون لە رێککەوتنەکەی ئەم دواییە لەگەڵ واشنتۆن لە پرۆسەی رادەستکردنیاندان…
Total
0
Share