ئەرجەنتین.. بەهۆی لافاوەوە 16 کەس گیانیانلەدەستداوە

سەرۆکی ئەرجەنتین رایدەگەیەنێت، لە رۆژی هەینییەوە لە شاری باهیا بلانکا-ی ئەو وڵاتە، لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە تائێستا 16 کەس گیانیانلەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

خاڤیێر میلی، سەرۆکی ئەرجەنتین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی راگەیاند و پاش کۆنفرانسەکەش، سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “هەموو سێکتەرەکانی حکومەت بەردەوامدەبن لە تەرخانکردنی هێزەکانیان بۆ یارمەتیدانی قوربانییەکان”.

فێدریکۆ سۆسپلیس، سەرۆکی شارەوانیی باهیا بلانکا دەڵێت، زیانەکانی لافاوەکە بە 370 ملیۆن یۆرۆ مەزەندەدەکرێت.

شاری باهیا بلانکا 600 کیلۆمەتر لە باشووری بۆینس ئایرێس-ی پایتەختی ئەرجەنتینە و پێشتر چەندین رووداوی سەختی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لە کۆتایی ساڵی 2023ـدا، زریانێکی بەهێز رووی لەو شارە کرد، بەجۆرێک، خێرایی با گەیشتە 150 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا؛ لە ئەنجامدا سەقفی یانەیەکی وەرزشی داڕووخا و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیانلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستیڤ ویتکۆڤ: رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە

نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران، پەیامێکی راگەیاند و دەڵێت، “رێکەوتن لەگەڵ…
زیاتر ببینە

تەپڵی شەڕ مانۆڕی ئەتۆمیی تێكەوت
سەرۆكی ئۆكرانیا لە میونخەوە: ڕوسیا و جوداخوازەكان شەڕیان دەوێت، نەك ئێمە

لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا گرژی بەردەوامە، لایەنگرانی ڕوسیا، ئۆكرانیا بە هێرشكردنە سەریان تۆمەتبار دەكەن، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا بەپێچەوانەوە،…
Total
0
Share