قوباد تاڵه‌بانى: ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە و ده‌شڵێت، “ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە”.

قوباد تاڵه‌بانى له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى شنیار هونەر نووسیویه‌تى، “بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباریکردم، شنیار خان ھاوڵاتییەکی بێتاوان بوو، تەنھا ژنبوونی تاوانی بوو.”

ده‌شڵێت، “لە کاتێکدا دەستخۆشی لە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەم کە دەستبەجێ تاوانبارانی ئەم تاوانانە دەستگیردەکەن، بەڵام بە ئازارم کە لە ساڵی 2022 دا ھێشتا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە، لەوەش بە ئازارتر ئەو بێھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە”.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌، “ئەرکی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتاییھێنانە بە کلتووری ژن کوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە”.

بابەتی پێشتر

پەیوەندییەكانی نێوان مباپی و پاریس سانجێرمان بەرەو باشتر دەچن

بابەتی دواتر

پوتین گوێی له‌ وتاره‌كه‌ى بایدن نه‌گرتووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە ڕوویدا

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاند و گوڕی بومەلەرزەكەش 3.7 پلە بووە بە…
Total
0
Share