باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای سلێمانی گەیاندووە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەباوە شەوی ڕابردوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای 123کەیڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان زیانی پێگەیشتووە.

سامان سابیر، لێپرسرای هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەندووە،  “لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێڵی گواستنەوەی 123 کەیڤی ئەزمڕ – دەربەندیخان بەهۆی شۆرت کەوتوە و تیمەنیش بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بەهۆی کەوتنی هێڵەکە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریکە و کازیوە بێ کارەبا بوون، بۆیە تا دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ کارەبا دەبن”.

ئەو شوئێنانەی لەو دوو وێستگەیەوە کارەبا وەردەگرن ئەمانەن:

‎گوندی بێستان سور

‎کۆمەڵگەی باریکە

‎گوندی باریکە

‎بەشێک لە گەرەکی شەھیدان(عەربەت)

‎ھەرسێ کەمپی ئاوارەکان

‎گوندەکانی خرابە و زێرینجۆ و کاژاو و چەناخچیان و پوشێن .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دوو کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share