ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، بڕیارە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بێت تایبەت بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران جگە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، ڕەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:

– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.

– خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی 15/2/2022 تایبەت بە کەرتی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان  – عێراق.

بابەتی پێشتر

پێكان دۆخی یانەی یۆڤانتۆسی تێكداوە

بابەتی دواتر

فوئاد حوسێن: عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی:کارمان بۆ ئەوەکردووە پەرە بە توانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگادا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ  سۆوفی ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و دۆچێسی ئێدینبێرگ…
Total
0
Share