بەریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ فەڕەنسا دەردەبڕێت

ئاڵای فەڕەنسا و بەریتانیا

بەریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ دەسەڵاتدارێتی پاریس دەردەبڕێت، ئەوەش پاش ئەو ئاڵۆزییانە دێت كە بەهۆی لێدوانەكانی ماكرۆن دەربارەی ئیسلام ڕوویاندا.

دۆمینیك ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، شانشینی یەكگرتوو هاوسۆزی لەگەڵ فەڕەنسا و گەلەكەی پاش تاوانی كوشتنی “قێزەونانەی” ساموێل باتی.

وتیشی، “تیرۆر نابێت هیچ كات بیانوی بۆ بهێنرێتەوە”.

وەزیرەكەی بەریتانیا داواشی لە “هاوپەیمانی ناتۆ و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هاوشان بووەستنەوە لەگەڵ بەها مرۆییەكانی لێبوردەیی و ئازادی دەربڕین، پێویستیشە ڕێگەنەدەینە تیرۆرستان بەش بەشمان بكەن”.

ساموێڵ باتی، مامۆستایەكی خوێندنگەی ئامادەیی بوو لە فەڕەنسا، نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر پاش وتنەوەی وانەیەك دەربارەی ئازادی ڕادەربڕین و نیشاندانی وێنەیەكی كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلامی، لەلایەن خوێندكارێكی بەڕەگەز چیچانی خۆیەوە سەربڕدرا، دواتریش خوێندكارەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا.

ڕوداوەكە كاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی فەڕەنسا لێكەوتەوە، لای خۆیەوە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ئازادی و بەیداخی عەلمانیەت بەرز ڕادەگرین. ئەوەشی وت، “واز لە کاریکاتێر ناهێنین و واز لە وێنە دەستییەکان ناهێنین، ئەگەر ئەوانیدیکەش پاشەکشە بکەن. هەموو ئەو هەلانەی لەسەر شانی کۆمارن بۆ هەموو گەنجانی دەڕەخسێنین بەبێ جیاکاری”.

وتەكانی ماكرۆن نیگەرانی ژمارەیەك لە وڵاتانی ئیسلامی و ڕێكخراو و كەسایەتییە ئیسلامییەكانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە هەندێكیان بایكۆتی شمەكی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاکستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخست

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا. دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی…
Total
0
Share