زیلینسكی: ئۆكرانیا دەرگای داگیركردنی خۆرهەڵاتی ئەوروپایە

سەرۆكی ئۆكرانیا هۆشداری دەدات لەوەی، هەر داگیركارییەكی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، خۆرهەڵاتی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.

لە دووەم وتاری پاش بڕیارەكەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بۆ داننان بە هەرێمەكانی لۆگانسك و دۆنیتسكی خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا هۆشداری بە تەواوی ئەوروپا و جیهان دەدات، بەوەی هەر كردەیەكی داگیركاریی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، تەواوی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا دەخاتە مەترسیی داگیركارییەوە.

زیلینسكی ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیكردەوە، “دەستدرێژیكردنە سەر ئۆكرانیا بە كرداری دەستیپێكردووە”، بەڵام دووپاتیشیكردەوە، وڵاتەكەی بەرگری لە خۆی و خاكەكەی دەكات.

لەو نێوەندەشدا داوای یارمەتیی لە “وڵاتانی هاوپەیمان” كرد و بە پێویستی زانی وەڵامی هەنگاوەكەی ڕوسیا بە داننان بە دوو كۆمارەكەی ئۆكرانیا، “خێرا” بێت، پێشبیی هەڵكشانی زیاتر و گشتگیرتری لە مۆسكۆ كرد.

سەرۆكەكەی ئۆكرانیا پێشی وایە، ئەو سزایانەی بڕیارە بەسەر ڕوسیادا بسەپێنرێن، هێندەی ئەو یارمەتییانە گرنگن كە دراون بە كیێڤ.

بابەتی پێشتر

یەکەم منداڵ بەهۆی دۆخێکی مەترسیداری کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

زانیارییە دزەپێکراوەکان لە ئایفۆنی 14وە.. گۆڕانکاریی گەورەی تێداکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share