تایوان چەکەکانی تاقیدەکاتەوە.. تایپێ: چین ئامادەیە بۆ هێرش

جۆزێف وو وەزیری دەرەوەی تایوان ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، چین مانۆڕە ئاوی و ئاسمانییەکانی بەکاردەهێنێت بۆ داگیرکردنی تایوان، لەبەرامبەردا هەر ئەمڕۆ تایوان مانۆڕەکانی بە چەکی ڕاستەقینە دەستپێکرد وەک ئامادەکارییەک بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی چین.

وەزیری دەرەوەی تایوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “چین مانۆڕە سەربازییەکانی بۆ داگیرکرنی تایوان بەکاردەهێنێت، نیازی ڕاستەقینەی چین گۆڕانکارییە لە گەرووی تایوان و ناوچەکە بەگشتی”.

وتیشی، “چین ڕاهێنانی سەربازیی بەرفراوان دەکات و مووشەک دەتەقێنێت، هەروەها هێرشی ئەلیکترۆنی دەکات و فشاری ئابوریی توند دەکات بۆ لاوازکردنی تایوان”.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ وتەبێژی سوپای هەشتی تایوان ڕایگەیاند، مانۆڕەکانیان بە چەکی ڕاستەقینە دەستپێکردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی چین بۆسەر تایوان.

لە هەفتەی ڕابردوودا دوای سەردانی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، چین گەورەترین مانۆڕی ئاوی و ئاسمانیی دەستپێکرد.

بابەتی پێشتر

دوای پێنج ڕۆژ لە دیارنەمانی باوک و کچێک لە زاخۆ تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share