بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ئەوانەی بەڕێژەیەنی بەرز و بەشێوەی ڕۆژانە میوە دەخۆن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە، سەرەڕای کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خوردنەوەی مەی.
تۆڕی BBC بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی زانكۆكانی ئۆكسفۆرد، بیرستۆڵ و هۆنگ كۆنگ له میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ڕێگەی بانكی بایۆی به‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه، ڕاپرسییه‌كیان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه و پرسیاری به‌رنامه‌ی خۆراكییان لێكراوه.
له به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه پرسراوه كه ڕۆژانه چه‌ند سه‌وزه‌ی كاڵ و لێنراو ده‌خۆن، به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ڕۆژانه به تێكڕایی دوو كه‌وچكی تەواو سه‌وزه به كاڵی و دوو كه‌وچكی دیكه‌یش سه‌وزه به لێنراوی ده‌خۆن.
له‌دوای 12 ساڵ، چاودێریی به‌شداربووان كراوه و بەدواداچوون بۆ ئەوەکراوە کە ئایا تووشی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی دڵ بوون كه ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان؟
ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی به‌رزترین ڕێژه‌ی سه‌وزه‌یان خواردووه به به‌راورد به وانه‌ی به كه‌مترین شێوه سه‌وزه‌یان خواردووه مه‌ترسیی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ %15 كه‌متربووه، توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به تایبه‌ت ئه‌مه له‌و كه‌سانه‌دا بینراوه كه سه‌وزه‌یان به كاڵی خواردووه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كه ئه‌م جیاوازییه شێوازی ژیانی به‌شداربووان له به‌رنامه‌ی خۆراكی، كار، ئاستی داهات، خواردنه‌وه‌ی مەی و جگه‌رەكێشانی گرتووەتەوە.
دكتۆر بێن لێیسی له زانكۆی ئۆكسفۆرد، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ری دەبێت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خۆراك له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن.
هەروەها پڕۆفیسۆر نه‌ڤید ستار له زانكۆی گلاسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه توێژینه‌وه‌كه بووه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی وه‌ك سه‌وزه کە به ڕیشاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن كه‌متر ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش و هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه.