بڕیارە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم، سەبارەت بە پرسی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کۆببێتەوە.
دوێنێ شەممە، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند وادەی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە، 15ی تشرینی دووەمە.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو و سەربەخۆکان ڕایانگەیاند کە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن لەبەرئەوەی کۆبوونەوەکە کاریگەری نیە.
هەروەها شەوی ڕابردوو دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتییەکە و یاسای قەرزی عێراق، داوایانکرد کە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، كه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه به‌شداربن، بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار له‌پێناوی گفتوگۆ و گه‌یشتن به‌بڕیارێكی گونجاو، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكدا بێت.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 12ی تشرینی دووەم، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی فراكسیۆنەكانی شیعە و سوننە دەقی پرۆژەیاساكە پەسەندكرا.
بەپێی یاساکە هەرێم بەمەرجی ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ بەپێی ئەو بڕەی كۆمپانیاكە دیاریدەكات، لەگەڵ ڕادەستكردنی داهاتە نانەوتییە فیدڕاڵییەكان پشكی لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە پێدەدرێت.