توێژینەوەیەک: 10 ملیۆن فەرەنسی لەژێر هێڵی هەژاریەوەن

ژمارەی ئەو هاوڵاتییە فەرەنسیانەی کە لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین گەیشتووەتە 10 ملیۆن هاوڵاتیی فەرەنسی، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە.

لە ڕاپۆرتێکدا کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کاسۆلیکی فەرەنسی، ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی داهاتی تاکی فەرەنسی کەمکردووەتەوە.

لە توێژینەوەیەکدا کە کۆمەڵەکە لەسەر سێ هەزار خێزان ئەنجامیداوە، زیاتر لە نیوەیان داهاتی ڕۆژانەیان کەمتربووە لە 9 یۆرۆ، دوای ئەوەی پارەی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و وزە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی لێدەردەهێنن.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بێکاری لە وڵاتدا بەڕێژەی 0.9 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 9.5 لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای ڕوپێویی نیشتمانی (INSEE)، ئاستی قەرزەکانی سەر فەرەنسا لە سێ چارەکی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 12.7 بەرزبووەتەوە.

ژمارەی دانیشتووانی فەرەنسا 66 ملیۆن کەسن و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە ملیۆنێک و 964 هەزار توشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان “میوانداری”ی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات

بریارە لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرەتای مانگی شوباتدا میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكات. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share