نوێنەری بەرشلۆنە لە شاری بلاکپوڵە

نوێنەر و چاودێرێکی یانەی بەرشلۆنە لە شاری بلاکپۆڵ – ئینگلتەرا چاودێری بەهرەدارێکی یانەی ئارسیناڵ دەکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کە نوێنەری یانەی یانەی بەرشلۆنە بۆ چاودێریکردنی بەهرەیەکی یانەی ئارسیناڵ بە ناوی چارلی پاتینۆ سەردانی شاری بلاکپوڵی کردووە.

پاتینۆ لە پێگەکانی ناوەند (سەنتەر)، ناوەندی بەرگری و ناوەندی هێرشبەر، هەروەها باڵی چەپ توانای یاریکردنی هەیە، تەمەنی 19 ساڵە و بەشێوەی هەمیشەیی یاریزانی ئارسیناڵە، بەڵام بە خواستن بۆ یانەی بلاکپۆڵ یاریدەکات.

پاتینۆ دوای وەرزی 2022/2023 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، ئارسیناڵ لە هەوڵدایە بۆ نوێکردنەوەی و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە، لەو بارودۆخەدا یانە کەتەلۆنییەکە دەتوانێت بێبەرامبەر دابینی بکات.

“گەوهەرەکەی گانەرز” بە درێسی یانەکانی ئارسیناڵ و بلاکپوڵەوە 65 یاریکردووە، 6 گۆڵ و حەوت ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: دایکانی ئیشکەر زیاتر هەست بە تاوان دەکەن بەرامبەر بە منداڵەکانیان بەراورد بە باوکان

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی حەوت ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share