نوێنەری شازادەی سعودیە لەگەڵ بەرشلۆنە لەسەرهێڵە

بەڕیوەبەرانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەسەرهێڵن، بۆ گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی فەرەنسی.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”ی ئیسپانی، نوێنەری شێخ محەمەد بن سەلمان لە یانەی نیوکاسڵ چەند ڕۆژێکە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە و هاوکارانی لەسەرهێڵە، تەوەری گفتوگۆی نێوان دوو جەمسەرەکەش پەیوەندیدارە بە گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی هێرشبەری فەرەنسی لە یاریگای کامپ نو بەرەو یاریگای سانت جەیمس پارک.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، نرخی ئاسایی دێمبیلی لە بازاڕی گواستنەوەکان لەئێستادا 30 ملیۆن یورۆیە، بەڵام یانەی نیوکاسڵ بڕی 20 ملیۆنیان خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن.

خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بە ئۆفەرەکەی نوێنەری شازادە قایلبوون، تاوەکو لە شەش مانگی داهاتوودا ناچارنەبن بێبەرامبەر دەستبەرداری ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا ببن، بەڵام کێشە لەوەدایە لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی بە گواستنەوەی قایلنییە.

دێمبیلی لە وەرزی 2017/2018وە بەبڕی 120 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە بارساوە کرد، تاوەکو ئێستا 129 یاریکردووە، 31 گۆڵی تۆمارکردووە و 24ی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خینتۆ کێیە؟ ڕیاڵ مەدرید ئەفسانەیەکی گەورەی لەدەستدا

بابەتی دواتر

چاڤی بۆ دوو یاریزانی بەرشلۆنە: دەرگا بۆ ئێوە کراوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە بێزاربوونی ئیدین هازارد دەکات لە مەدرید، هەروەها هەوڵەکانی چێڵسی ئاشکرادەکات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share