(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئالاڤێس تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌که‌کانی 63، 80، 90 له‌لایه‌ن مارکۆ ئاسینسیۆ و ڤینیسیۆز جونیۆر، که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکران.

 

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 57 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس به‌ 20 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 18دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئۆساسونا 0-3 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

بابەتی دواتر

سالێرنیتانا 2-2 میلان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیرێز لە مباپی توڕەیە

فلۆرینتینۆ پیرێز توڕەیە لە مباپی و بڕیاریداوە لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکەیدا، چیتر گرنگی پێنەدەن. پیرێز بە هاوکارەکانی وتووە بابەتی…
Total
0
Share