له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى حەلبووسی كه‌سێك ده‌ستگیركرا ‏

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌نبار كه‌سێكیان له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌رماڵى سه‌رۆكى ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ده‌ستگیركرد.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هێزه ‌ئه‌منییه‌كان تۆمه‌تبارێكیان له‌ قه‌زاى هیت ‏ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى محەمەد حه‌لبووسی له‌ خۆرئاواى ‏ئه‌نبار.‏

نزیكه‌ى دوومانگ له‌ومه‌وبه‌ر چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو هێرشیانكرده‌ سه‌ر ماڵى محه‌مه‌د ‏حه‌لبووسی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەران و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ى به‌سووكى برینداربوو.‏

شەوی ڕابردوو حه‌لبووسی ڕایگه‌یاندبوو، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سیاسه‌تیان هه‌ڵبژاردووە له‌بری ‏چه‌ك، ئازادى و یاسا له‌ سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌ن.‏

بابەتی پێشتر

پارێزگاری بانكی ناوەندی: نرخی دۆلار دانابەزێت و ئەوكارە بەئێمە ناكرێت

بابەتی دواتر

دوو سیخوڕی ئێران لەناو حزبێكی كوردستانیدا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە 70 هەزار…
Total
0
Share