هەواڵی کۆچی دوایی کازم ساهیر رەتدەکرێتەوە

لە چەند پەڕەیەکی سۆشیال میدیا، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی عێراقی کازم ساهیر بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەندەکەش، هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە، لە سۆشیال میدیا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند کازم ساهیر بڵاوبووەتەوە؛ سەرەڕای ئەوەی هیچ سەرچاوەیەکی رەسمی هەواڵەکەی پشتڕاستنەکردووەتەوە، بەڵام هەوادارانی ئەو هونەرمەندە، هەر زوو دەستیان بە دەربڕینی دڵتەنگی و نیگەرانی کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کازم ساهیر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هونەرمەندە دۆخی تەندروستیی باشە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی باس لە کۆچی دوایی دەکەن، بەتەواوی دوورن لە راستییەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، کازم ساهیر لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆنسێرتێک کە لە وڵاتی کوێت لە 17ـی تەمموز بەڕێوەدەچێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، ویسام ساهیر، کوڕی هونەرمەندەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام-ی تایبەت بە خۆی، وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share