راهێنانی بۆنکردن.. رێگاکانی گێرانەوەی هەستی بۆنکردن بۆ ئەوانەی لەدەستیانداوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەست دەدەن دەتوانن شێوازێک بەکاربهێنن کە پێی دەوترێت راهێنانی بۆنکردن بۆ یارمەتیدانی زاڵبوون بەسەر ئەو کێشەیەدا.

بەپێی توێژینەوەکە، هەڵمژینی پرتەقاڵێک یان لیمۆیەک لە رۆژێکدا دووجار رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ گەڕاندنەوەی توانای بۆنکردن، ئەو حاڵەتەش پەیوەندی بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە لەم ماوەیەی دواییدا.

راهێنانی بۆنکردن تەکنیکێکە کە کەسێک کێشەی بۆنکردنی هەیە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ناسینەوەی بۆنەکان، بەو پێیەی توێژەران پێشنیاری بۆنکردنی بۆنی باوی ماڵان دەکەن وەک لیمۆ، پرتەقاڵ، گوێزی هیندی، نەعنا و قاوە لە رۆژێکدا دووجار .

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پشکنینی MRI دەریدەخات تێکچوونی بۆنکردنەکە بەهۆی گۆڕانکاری لە مێشکی نەخۆشە تووشبووەکاندا هەیە، بەمەش دوو بەشی مێشکیان پچڕاوە و ناتوانێت بە باشی پرۆسێسکردنی بۆنەکان بگوازێتەوە و ئەنجامیبدات.

بابەتی پێشتر

مەترسی بۆ مووچەی هەرێم دروست دەبێت

بابەتی دواتر

بەهۆی سەرپێچییەکەوە زیاتر لە چوار ملیۆن دینار غەرامەکرا، بۆ چوار شەو دواتر هەمان سەرپێچی دووبارەکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share