هاتنەدەرەوەی ملیۆنان كەس قەدەغەكراوە.. گەردەلوولێكی بەهێز ئەوروپای گرتووەتەوە

یەكێك لەو درەختانەی بەهۆی گەردەلولەكەوە زیانی بەركەوتووە

گەردەلوولی (ئیۆنیس) لە دووەم ڕۆژیدا لە ناوچەكانی باكووری ئەوروپا گەیشتە ترۆپك، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا هۆشداریدەدەن لەوەی بای بەهێز كە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە مایەی هەڕەشەیە، بۆیە داوایان لە ملیۆنان كەس كردووە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە دوو هۆشدارییان بەهۆی ئەو با-یە بەهێزەوە كە لەگەڵ گەردەلوولەكەدا ناوچەكەی گرتووەتەوە داوە، خێراییەكەی دەگاتە نزیكەی 160 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هۆشدارییەكان بە ڕەنگی سوور بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەترسییە زۆرەكەی.

دەرگای قوتابخانەكان لە بەریتانیا داخراون، زۆرێك لە هێڵەكانی شەمەندەفەر ڕاوەستاون.

سادق خان، سەرۆكی شارەوانیی لەندەن داوای لە دانیشتووانی پایتەخت كرد لە ماڵەكانیان نەیەنەدەر لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت.

مەترسیی با-یەكە بەهۆی تێكشكاندنی دار و درەخت و بەرزكردنەوەی شمەكە كە دەشێت بەر دانیشتووان بكەوێت و هەڕەشە بۆسەر ژیانیان دروستبكات.

لای خۆیەوە سوپای بەریتانیا ڕایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپترین گەردەلوولی ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو.

بای بەهێز تائێستا بووەتەهۆی شكانی درەخت، پچڕانی هێڵەكانی كارەبا، دواكەوتنی ژمارەیەك لە گەشتە ئاسمانییەكان و شەمەندەفەر.

بەهەمان شێوە لە چەند بەشێكی هۆڵەندا بووەهۆی دواكەوتنی شەمەندەفەر.

لە ئەڵمانیاش بەهۆی گەردەلوولەكەوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا دوای كەوتنی درەختێك بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا لە باشووری هامبۆرگ، وەك ئەوەی تیمە ناوخۆییەكان ئاشكرایانكرد.

بابەتی پێشتر

پیاوێكی بیانی دایك و باوكی ڕەیان فریودەدات و چیرۆكەكە دەقۆزێتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خستەكار و دەڵێت، "ئامادە بە!"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکردووە، ئامانجی دیاریکردنی ئەم رۆژ رێزلێنان و هاوکاریکردنی…
Total
0
Share