بەریتانیا هۆشداری لە پاشەكشەی دیموكراسیەت لە جیهاندا دەدات

دیموكراسیەت ڕوبەرووی دژوارترین ئالنگاری دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری دەكات لە پاشەكشەی دیموكراسیەت لە جیهاندا و تێڕوانینی وڵاتەكەی لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.

دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتەیەكدا بەو بۆنەیەوە دەڵێت، لەئێستادا دیموكراسیەت ڕوبەرووی دژوارترین ئالنگاری دەبێتەوە لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە.

لەو وتەیەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار بەشێكی لەلایەن میدیاكانی وڵاتەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە، دۆمینیك راب جەخت لەسەر پێویستی بەكارهێنانی دەسەڵاتی ئابوری و سەربازی و دیپلۆماسی و ڕۆشنبیریی وڵاتەكەی دەكاتەوە تا شانشینی یەكگرتوو ببێتە “هێزی خێر لە جیهاندا”.

وتەكە پاش ڕۆژێك دێت لە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی حكومەتی لەندەن دەربارەی چاكسازی لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی وڵاتەكەی گرنگی زیاتر بە وڵاتانی زەریای هندی و هێمن دەدات و، بەڵێنی چارەسەری ئەو ئالنگارییانەشیدا كە سەرچاوەكەی لە چین-ەوەیە.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە شانشینی یەكگرتوو دەتوانێت هاریكاربێت لە كەمكردنەوەی گرفتەكانی جیهان و پێویستە ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر.

ئەو وتانەی وەزیرەكەی بەریتانیا لەكاتێكدایە بەمدواییە حكومەت لەلایەن ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە ڕوبەڕووی ڕەخنە بووەوە بەهۆی كەمكردنەوەی هاریكارییەكانی دەرەوە لە ڕێژەی 0.7%ەوە بۆ 0.5ی داهاتی نیشتیمانی.

س: BBC

بابەتی پێشتر

سبەی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای بودجە دەخاتە دەنگدانەوە؟

بابەتی دواتر

كۆیە: لە ڕوداوێكدا دوو ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و چواری دیكەیان برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share