بەرشلۆنە لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانی نوێ دەكڕێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەكە بەڵێنی ‏كڕینی یاریزانی نوێی پێداوە.‏

پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر بۆكاجۆنیۆرز، لەجامی ڕێزلێنان لە مارادۆنای ئەفسانەی ‏كۆچكردووی ئەرجەنتینی، چاڤی هێرناندێز ئاشكرایكرد، پێكان و دووركەوتنەوەی ‏یاریزانەكانی، هۆكاری سەرەكین بۆ دابەزینی ئاستی یانەكە.‏

جەختی لەوەشكردەوە، كە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك و دەستەی كارگێڕیی یانەكە كردووە و ‏بەڵێنی واژووكردنی دوو گرێبەستی نوێیان پێداوە.‏

چاڤی پێیوایە بە گەڕانەوەی دێمبیلی و فاتی و دیپای و برایسوایت و بە كڕینی دوو ‏یاریزانی نوێ، دۆخی بەرشلۆنە دەگۆڕێت و ڕێڕەوی خۆیان دەدۆزنەوە.‏

لەوەتەی چاڤی بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، یانەكە شەش یاریی كردووە، دووانی ‏بردۆتەوە، دووانی دۆڕاندووە، دووانیش یەكسانبووە.‏

پێشتر ڕاگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوەدابوو، كە سەرۆكی بەرشلۆنە بەڵێنی ئەنجامدانی سێ ‏گرێبەستی داوە و یەكێكیان فیران تۆرێس-ی ئیسپانی دەبێت.‏

بابەتی پێشتر

چۆن لەماڵەوە تای لەشمان دابەزێنین؟

بابەتی دواتر

سەرۆكی ڕایەڵەی لالیگا باسی دۆخی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share