دارایی هەرێم: بە داهاتی نەوتیی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك بەردەوام دەبێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم دواخستووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە.

دەشڵێت، “هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1) تا ئه‌مرۆ (16/ شوباتی 2022) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە”.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیاریانداوە لە داهاتی نەوتیی مانگی شوباتی 2022 دابەشکردنی موچەی مانگی كانونی دووەم بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێک لەگەڵ کیم جونگ ئون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە ئینتەری بردەوە و سالزبۆرگ و بایرن یەکسانبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share