كۆمپانیایەكی بەرپرسی لە پرۆژەی پەرەپێدانی ئاوەڕۆی شاری سامەرا پارچە شوێنەوارێكی گەورەی لەكاتی هەڵكۆڵین بۆ دروستكردنی “ئاوەڕۆیەكی نوێ” دۆزییەوە.
سەرمەد ڕەزاق، ئەندازیاری پرۆژەكە ڕایگەیاند، كارمەندانی كۆمپانیاكە لەكاتی هەڵكۆڵین لە شەقامی ناوچەی بوباز لە سامەرا پارچەیەكی شوێنەوارییان دۆزییەوە و لایەنە فەرمییەكانی لێئاگاداركرایەوە.
وتیشی، “پاش ئاگاداركردنەوەمان لەنێوان كاتژمێر پێنج و شەشی ئێوارە لەبارەی بینی پارچەیەكی شوێنەواریی گەورە و دیار، پەیوەندی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی ناو شاری سامەرا كرا بۆ ئەنجامدانی ئەوەی لە ئەستۆماندایە و پارێزگاری لەو پارچە شوێنەوارییە كە سامانێكی گەورەیە بۆ وڵات”.
ناوچەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنتڕۆڵكرا و لیژنەیەك لە وەزارەتی شوێنەوار پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون، ئەندازیارەكە وای وت، پێشبینیشی كرد بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی كارەكانیان یان ڕاوەستاندنی بدرێت.
شارەزایانی شوێنەوار لە پارێزگاكە پێیانوایە پارچە شوێنەوارەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسی، ئەو سەردەمەی شاری سامەرا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە.
س: ئەلحوڕە