ڕێگای سەرەكیی كەركوك – بەغداد نۆژەندەكرێتەوە

لە ماوەی ئەوپەڕی ساڵ و نیوێكدا ئامادەدەبێت

وەزارەتی نیشتەجێكردنی عێراق دەستپێكردنی نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەكیی كەركوك – بەغداد ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لە ماوەی ساڵ و نیوێكی دیكەدا تەواودەبێت.

حسێن جاسم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان سەر بە وەزارەتی نیشتەجێكردن ڕایگەیاند، دەست بە كاركردن لە پڕۆژەی نوێكردنەوەی ڕێگای كەركوك – بەغداد بە درێژایی 400 كیلۆمەتر بە هەردوو ڕێگای هاتن و ڕۆیشتن لە دەروازەی بەغدادەوە.

وتیشی، شوێنە زیانپێگەیشتووەكانی شەقامەكە هەڵدەگیرێن و دووبارە بەردڕێژ و ئامادەدەكرێنەوە، جگە لە چاككردنەوەی قەنتەرەكان و پردەكانی سەر ڕێگاكە و دانانی نیشانە و ئاماژەكانی هاتوچۆ بەدرێژایی ڕێگاكە.

بەرپرسەكەی ڕێگاوبان ئەوەشی خستەڕوو، لەو ناوچانەی هاتوچۆی زۆرتریان لەسەرە وەك خاڵس، دووز خورماتوو و شوێنی بازگەكان، ڕێگاكان ڕێكخراوتر دەبن و بە كۆنكرێت بەهێزدەكرێن، بۆ ئەوەی بەرگەی وەستانی بارهەڵگرەكان بۆ كاتێكی درێژتر بگرن.

ڕوونیشیكردەوە، ڕێگاكە لە ماوەی ئەوپەڕی ساڵ و نیوێكدا ئامادەدەبێت، بۆ سوودوەرگرتن لە كاتیش ڕێگاكە دابەشی چوار بەش كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share