پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەی ناپۆلی، چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.
چاڤی جەختی كردەوە كە ڕكابەرەكەیان بەهێزەو پیشتر لە چامپیۆنز لیگدا چەندین جار بەرامبەر یەكتر یارییان كردووە.
بەشێك لە قسەكانی چاڤی
– ئێمە باس لە یانەیەكی گەورەی وەك ناپۆلی و ڕاهێنەرێكی بەتوانا دەكەین.
– ئێمە زۆر بەلامانەوە گرنگە ناسناوی یۆرۆپا لیگ چونكە ئەگەر ببینە پاڵەوان ڕاستەوخۆ دەگەینە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو
– ناپۆلی ڕكابەری میلان و ئینتەر دەكات لەخولی ئیتاڵیا و یانەیەكی بەهێزە
– پێویستە وریا بین چونكە ناپۆلی ئاستێكی بەرزی هەیە
– ئامانجی سەرەكیمان كۆكردنەوەی زۆرترین خاڵە
– پێویستە ڕكابەری بكەین لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی یۆرۆپا لیگ
– ئامانجی سەرەكیمان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، ئیتر یان بە خولی ئیسپانیا یان بە یۆرۆپا لیگ
– ئێمە ورەمان بەرزەو رووبەڕووی یانەیەك دەبینەوە كە پێشتر لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەری یاریمان كردووە
– 100 رۆژ تێپەڕیوە وەك ڕاهێنەرایەتی كردنی بەرشلۆنە، وەك ئەوەیە 100 ساڵ ڕاهێنەرایەتیم كردبیت.
– دەمەوێت بەرشلۆنە بگەیەنمەوە ئەوشوێنەی كە لێی بووە
– لەو 100 رۆژەی بەڕێمكردووە كێشەی زۆری كۆرۆنا و پێكان و دوركەوتنەوەمان هەبووە
– پێكهاتەكەم تەنها 11 یاریزان نییە، هەموو یاریزانەكان پێویستە بونی خۆیان بسەلمێنن
– ئاداما زۆر هاوكاریمان دەكات، ئەو یاریزانێكە دەتوانێت جیاوازی دروستبكات